Advertisement
Advertisement
Advertisement
Advertisement
Advertisement

بە ئومێدی رۆژێکی پڕ لە خێر، سڵاوتان لێ بێت هاوڕێیان. ‌ ‌ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر ١١:٠٥ی بەیانی، لە بەرنامەی (هێڵی سێیەم)ی رادیۆ نەوا تاوتوێی ئاسەوارەکانی سیاسەتی ئابووری نێوان کوردستان و عێراق لەسەر بژێوی ھاوڵاتیان دەکەین. تیایدا کاریگەری جۆری گرێبەستەکانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەسەر سیاسەتەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەخەینە روو. ‌ لە ماوەی بەرنامەکە دەپرسم: *دۆخی ئێستای ئابووری کوردستان، چاکسازی و پێداچوونەوەی خێرا بە سیاسەتی ئابووری لەلایەن حکومەتی ھەرێم دەھێنێتە ئاراوە؟ *مەرجەکانی حکومەتی عێراق بۆ پێدانی بودجە بە ھەرێمی کوردستان، چ جۆرە کاریگەرییەک لەسەر پێگەی ئابووری ھەرێم و حیزبە سیاسییەکانی دروست دەکات؟ *کەمبوونەوەی وەبەرھێنانی کۆمپانیا بیانییەکان لە کوردستان، چۆن رۆڵ دەبینێت لە پەیوەندییە دبلۆماسییە دوو لایەنەکان و شوێنکردنەوەی ھەرێمی کوردستان لەنێو بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتان؟ ‌ ‌*ئایا بەرهەمی کارەکانی کۆمپانیای دیلۆیت لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێک، چی بووە لەسەر باشترکردنی شەفافییەت و داهاتی نەوت؟ #niyazabdulla #radionawa #journalist #radio #media #choman #kirkuk #kalar #halabja #slemani #zakho #duhok #koya

@niyazabdulla 42

بە ئومێدی رۆژێکی پڕ لە وزە و چالاکیم بۆ ئێوە ھاوڕێیان. ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر ١١:٠٥ی بەیانی لە بەرنامەی (ھێڵی سێیەم)ی رادیۆ نەوا، تاوتوێی رۆڵی سیاسی و ئیداری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجامدانی چاکسازی لە کابینەی ھەشت و ھەنگاونان بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی ھەرێم لەگەڵ بەغداد دەکەین. تیایدا دەپرسم: *بۆچی شاندی حیزبی یەکێتی نیشتیمانی بە تەنیا دەچێت بۆ بەغداد؟ * مەرجەکانی مانەوەی یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەت بۆ چاکسازی، چۆن دەچنە بواری جێبەجێ کردنەوە؟ ئایا مەرجەکانی یەکگرتوو زیاتر دەبن؟ *لە نێوان ھەوڵە حیزبی و کەسییە سیاسییەکاندا، پەرلەمانی کوردستان چۆن دەتوانێت لەگەڵ بەغداد دانووستان بکات و چاکسازی لە یاساکانی تایبەت بە مووچە بکات؟ *لە کاتێکدا نوێنەرانی کورد لە بەغداد ھەن، بۆچی حیزبەکان و پەرلەمانی کوردستان بە جیا شاند دەنێرن؟#interview #radionawa #niyazabdulla #journalst #media #choman #kalar #erbil #zakho #duhok #kirkuk #halabja

@niyazabdulla 58

จะยืนอยู่ตรงนี้แม้ทำได้เพียงมอง มิอาจจองเป็นเจ้าของครองหัวใจ เกินใจจะไขว่คว้ามิอาจเอื้อมมือของฉันไป สุขใจเพียงได้มองเจ้ามณี 🦄 #bibi #choman #goodnight